داعش لەمساڵدا 229 كردەوەی تیرۆرستی لەناوچە كێشە لەسەرەكان ئەنجامداوە
پەیامی کورد … داعش لەمساڵدا 229 كردەوەی تیرۆرستی لەناوچە كێشە لەسەرەكان ئەنجامداوە
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەمساڵدا رێكخراوی داعش 229 كردەوەی تیرۆرستیان لە ناوچە كوردستانیەكان ئەنجامداوە و بەهۆیانەوە 356 كەس شەهید بوون و 480ی تر بریندار بوون.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی 11، رێكخراوی داعش 299 كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجامداوە.
ئەوەش هاتووە، لەو كردەوانەدا 356 كەس شەهید بوون، هەروەها 480ی تر بریندار بوون و 33 كەسیش رفێندراون.
لەماوەی رابردودا هێرشەكانی رێكخراوی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیادی كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون، دواتریش هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق هەماهەنگی زیاتریان دەست پێ كرد بۆ پاراستنی ناوچە كێشە لەسەرەكان و چەندین پرۆسەی سەربازی ئەنجام دران.