TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 2014 ده‌رده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 14 Eylül 2023 20:59

پەیامی کورد... دادگای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانباری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی 2014 ده‌رده‌كات


دادگای تاوانەكان لە سەرۆكایەتیی تێهەڵچونەوەی بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێك دەركرد، كە لە ساڵی 2014دا باره‌گایه‌كی سەردانكەرانی دو ئیمامە سەربازییەکەی لە تاجی تەقاندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14_ی ئه‌یلول_ی 2023 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، "تەقینەوەكە بوەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك سه‌ردانیكار و برینداربونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ لە ناوچەی تاجی لە باكوری بەغدا".

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، دوای تەقینەوە "تیرۆریستەكە" بەوپێیەی یەكێكە لە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش وێنەی روداوەكەی گرتوە، ده‌ستگیركراوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو بڕیارە لە دژی ئەو ده‌ستگیركراوه‌ بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 ده‌رچوه‌.

Paylas: