دۆزینەوەی توونێلێکی 10 مەتری لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکزیک
پەیامی کورد ... لە سنووری ویلایەتەیەکگرتووەکان و مەکزیک ، توونێلێکی ١٠ مەتری دۆزرایەوە .
توونێلێک لە سنووری نێوان مەکزیک و ئەیالەتی ئاریزۆنای ئەمریکادا دۆزرایەوە کە بۆ گواستنەوەی مەواددی مۆخەدەرات و مرۆڤ بە کاریان هێناوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە هیك ، ئەمە سێهەمین توونێلی دۆزراوەیە لە نێوان سنووری ئەمریکا و مەکزیک لە مانگی ڕابردووەوە و درێژی ئەم توونێلە نزیکەی ١٠ مەترە .
ئەم بڵاوکراوەیە نووسی : ئەم سێهەمین توونێلێکە کە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ئاکامی داخرانی بەشگەلێک لە دەوڵەتی ئەمریکا و لە نێوان قسەی تووند و تیژی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە پێشنیاری درووست کردنی دیوارێک لە پانتایی سنووری نێوان ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و مەکزیک دۆزرایەوە .
ژمارەیەک لە دەزگاکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، لەوانەش وەزارەتی کاروباری دەرەوە ، وەزارەتی داد ، وەزارەتی ئەمنییەتی ناوخۆ ، کاروباری گواستنەوە و کشتووکاڵ ، لە ٢٢ دیسەمبەر لە حاڵەتی کەم کراوە کار دەکەن . هۆکاری ئەم داخرانە کێشەی نێوان سەرۆککۆمار و حزبی دیموکرات و لە بواری بەدیهێنانی ماڵی و داریی بۆ هەوڵی ئەمنییەتی لە سنووری باشووری ئەمریکا بوو .
بە کورت ، درووست کردنی دیوار لەگەڵ مەکزیک یەکێک لە یەکێک لە بڕیارەەکانی پێشتری دۆناڵد ترامپ بوو . ئەو داواکاری تەرخان کردنی ٥.٧ میلیار دۆلار بۆ درووست کردنی ئەم دیوارە بووە ، ئەگەر نا ئەو لە واژوو کردنی بوودجەی ئەمریکا دەکشێتەوە . دیموکراتەکانی ، کە خاوەنی زۆرترین کورسییە لە مەجلیسی نوێنەران لە هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەر دا بوون ئامادەن تاکوو بە لانیکەم ١.٣ میلیارد دۆلار بۆ ئەم کارە تەرخان بکەن .