TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو دیپلۆماتی هێندی لە ئیسلام ئاباد بێ سەرو شوێن بوون

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 16:50

پەیامی کورد    ...    دوو دیپلۆماتی هێندی لە ئیسلام ئاباد بێ سەرو شوێن بوون .

لە ئیسلام ئابادی پاکستان دوو دیپلۆماتی هێندی لە کۆمیسیۆنی باڵای هێند لەم ووڵاتەدا بێسەروشوێن بوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە NDTV سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووسەممە دوو دیپلۆماتی هێندی لە کۆمیسیۆنی باڵای هێند لە پاکستان لە ئیسلام ئاباد بێسەروشوێن بوون .

جێگای ئاماژەدانە کە بەرپرسانی هێندی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم دۆخە نیگەران کەرەدا ڕووی خۆیان لە دەوڵەتی پاکستان کردووە .

هەروەها ئەم ڕووداوە ماوەی چەند هەفتە دوای ئەوە ڕوویداوە کە دوو دیپلۆماتی پاکستانی لە دێلی نۆ لە بەسی کاری ڤیزادا کاریان کردووە بە سیخوڕی کردن تاوانبار کراون و دواتر لە کارەکەیان دوور خراونەتەوە 

ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییەی هێند هەروەها ئاماژەی کردووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیسلام ئاباد ، چەندین حاڵەت لە گوێنگرتنی دیپلۆماتەکانی هێندی ئاشکرا کراوە بە تایبەت ئەفسەرێکی هەواڵگری نێوان ڕێکخراوەیی ، ئۆتۆمبێلی قائیمقامی هێندی لە کاروباری پاکستان دا ، بە ناوی گۆرائووا ئاهلوولی ، تەعقیب کردووە .

Paylas: