Cîhan
فەڕەنسا ... ئەمریکا لە گرینگی پاراستنی کوردەکان باش تێگەیشتووە
ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠/١/٢٠١٩ فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەمریکا زیاتر لە هەموو کاتێک گرینگی پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکانی بۆ دەردەکەوێت تەنانەت پاش کشانەوەی لەسوریاش.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕاشیگەیاند، پرسی پاراستنی کوردەکان زیاتر دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ لەئەمریکادا لەبەرئەوەی باشترین هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لەناوچەکە و لەشەڕی داعشیشدا.
پاش بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا بەرپرسانی کورد کە زۆربەی ناوچەکانی باکووری سوریایان کۆنترۆڵکردووە داوایان لە ڕووسیا و دیمەشق کرد کە باکووری سووریا لەمەترسی هێرشەکانی تورکیا بپارێزن.