Cîhan
فەرەنسا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیسرائیل راگرت
پەیامی کورد... فەرەنسا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئیسرائیل راگرت
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس،فەرەنسا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بەرەو ئیسرائیل راگرت.
ئهمڕۆ یهك شهمه 8_ی تشرینی یهكهم_ی 2023 ئێلێزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسی فەلەستینی، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل راگرتووە".
ماوەی دوو ڕۆژە شەڕێکی قورس لە نێوان هیزەکانی ئیسرائیل و فەڵەستین لە ئارادایە کە بەهۆیەوە زیاتر لە (٦٠٠) کەس لە هەردوولا بوونەتە قوربانی و دوو هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکەش بریندارن.