TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە پاکستان "خوداوەند دوژمنەکانی ئێمەی گێل و نەزان درووست کردووە "

سارا
Yazar
📅 16 Şubat 2019 18:01

پەیامی کورد  ...  فەرماندەی سوپای پاسداران ، پاکستانی بە پاڵپشتی کردنی تێرۆریستان بۆ هێرش کردنە سەر پاسی هەڵگری ئەندامانی سوپای پاسداران ناوبرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سەرلەشکر مەحەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕووداوی چەند ڕۆژ پێش ئێستای پارێزگای زاهێدان ووتی : خودا دوژمنەکانی ئێمەی نەزان و گێل درووست کردووە و ئەوان نازانن خوێنی شەهید چی دەقەومێنێت .

فەرماندە جەفەری خیتاب بە دەوڵەتی پاکستان ڕایگەیاند : دەوڵەتی پاکستان کە ئەم دژی شۆڕشانە و ئەو ئەندامە مەترسیدارنەی دژی ئیسلامیان پەنا داوە و دەزانێت شوێنیان لە کوێیە و ئەمانە لە بن پاڵپشتی هێزە ئەمنییەتییەکانی پاکستانن ، دەبێ لە سەر ئەم هێرشەی کە ڕوویداوە ، ووڵامی سەرەڕاست بدەنەوە ، بێ هیچ شک و گومانێک ئەگەر ئەوان جەزا نەدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵە تووڵەسەندنەوەکانی ئێمە لە سەر ئەم هێزە دژە شۆڕشە ئەنجام دەبێت و دەوڵەتی پاکستان یش هەرچی دەبینێت هۆکار و پاشهاتەی پاڵپشتییەکانییەتی لەم گرووپە دژە شۆڕشە دەبێت و هەروا کە سەرۆککۆماری یش ووتی : بەرەنگاربوونەوەی ئێمە لەگەڵ ڕابردوودا زۆر جیاواز دەبێت و دەوڵەتی پاکێستان دەبێ شێوازی هەڵسووکەوتی لەگەڵ ئەم گرووپە دا بگۆڕێت .

جێگای ئاماژەدانە کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بە هۆی هێرشێکی تووندڕەوی و خۆکوژییەوە لە جادەی " خاش – زاهێدان " بۆ سەر پاسێکی هەڵگری ئەندامانی سوپای پاسداران ٢٧ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون .

Paylas: