TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کاتی نادیار ڕاگیرا

سارا
Yazar
📅 26 Mart 2020 17:23

پەیامی کورد    ...   ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کاتی نادیار ڕاگیرا 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئاشكرایكرد، بەهۆی بارودۆخی تەندرووستییەوە لەئێستادا چالاكی و راهێنانی هێزە ئەمنییەكانی عیراقی بەشێوەیەكی كاتی راگرتوە.
 لەبەیاننامەیەكدا هێزی هاوپەیمانی بڵاویكردوەتەوە، بڕیاردراوە بەشێوەیەكی كاتی گۆڕانكاری لە چالاكی و راهێنانەكان بە هێزە عیراقییەكان بكرێت، چوونكە قەیرانی تەندرووستی لەئێستادا هاتوەتە ئاراوە، بڕیارەكەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراقیدا دراوە.
ئەوەش هاتوە، فەڕەنسا دەستی كردوە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەو ئەندامانی تا كاتێكی نادیار کشاندووەتەوە ، پرۆسەكانی گەڕانەوەی راهێنەران و سەربازانیش بۆ ووڵاتەكانی خۆیان لەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦-٣-٢٠٢٠ وە دەستپێدەكات و سەدان سەربازی بەشدار لە راهێنانی هێزە عیراقییەكاندا دەگرێتەوە.

Paylas: