TR KU SO
FB X
Cîhan

هێرشبەرەکەی نیوزیلەندا برایە بەردەم دادگا

سارا
Yazar
📅 16 Mart 2019 19:20

پەیامی کورد  ...  یەکەمین کۆبوونەوەی دادگایی کردنی هۆکارێکی هێرشە تیرۆریستیەکەی نیوزیلەند بەیانی ئەمرۆ شەمە بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلجەزیرە، کەسێک بە ناوی برێنتۆن تارانت ۲۸ ساڵ تەمەن کە بە ڕەگەز ئۆسترالیە و شارۆمەندیی بەریتانیای وەرگرتووە و یەکێکە لە تیرۆریستانی هێرشەکەی دوێنێ نیوزیلەند، ئەمڕۆ برایە بەردەم دادگە.

ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی نیۆزیلەند ڕایگەیاندبوو کە چوار گومانلێکراوی هاوپەیوەند بەم هێرشە تیرۆریستیە دەستگیر کردووە.

ڕۆژی رابردوو چەند تیرۆریست هێرشیان کردە سەر مزگەوتی نووری کرایست چرچ و ۵۰ کەسی شەهید کرد و ۵۰ کەسیش بریندار بوون.

Paylas: