هۆشداری ئەمریکا بە ئەورووپا
پەیامی کورد ... ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئەورووپا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمریکا لەبەرامبەر گواستنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ نێو ئینستێکس هۆشداری دەداتە ئەورووپا
واشینتۆن ئێگزمینێر ڕایگەیاند : ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەستبوون بە ئینستێکس وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی بەرجام دەربڕی.
ئەمریکاڕایگەیاندووە تەنیا شتێک کە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئێران هەژمار ناکرێت، ئاڵوگۆڕی داودەرمان و خۆراک لە ڕێگای ئەم ڕێڕەوە ماڵییەوەیە.
هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەورووپاییەکان بۆ پەرەپێدان بەم مێکانیزمە و هاوردنە نێو هەناردە نەوتییەکانی ئێرانیش بەم ڕێڕەوە ماڵییە، دەبێتە هۆی لاوازکردنی ستراتژییەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر پاڵەپەستۆخستنە سەر کۆماری ئیسلامی.
بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە : وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ دەستەی جێبەجێکاری ئینستێکس، ناڕەزایەتی واشینتۆنی لە پێکهێنانی وەها میکانیزمێک ڕاگەیاندووە.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی ووتی: ئینستێکس پێویست نییە. گەمارۆ نەخراوەتە سەر بازرگانی شتومەکە مرۆڤدۆستانەکان و ئەو ووڵاتانەی کە بیانهەوێ لەم بوارەدا لەگەڵ ئێران مامەڵە بکەن کێشەیەکیان نییە.