حەشدی شەعبی شەڕی گشتی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی: هێرش بکرێتە سەر ئێران شەڕی گشتی ڕادەگەینین
جەبار ئەلمەعموری، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە کاردانەوە بە ناردنی هێزی نیزامی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین گووتی: یەکیتی زانایانی ئیسلام بانگەوازی شەڕی گشتی دەکات و منداڵەکانمان دەنێرین بۆ بەرگری لە ئێران.
مەعموری سەرۆکی یەکیەتی زانایانی ئیسلامی لە پارێزگای دیالە گووتی: ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە شەڕ نیزیک دەبێتەوە و ئەو کارانە هەموو لە ژێر چاوەدێری ئیسرائیل دەکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوای ئەوەی کە مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەفەری خۆی بۆ ئاڵمانیا هەڵوەشاندەوە وسەردانی بەغدای کرد.
پۆمپێئۆ لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق لەبەرامبەر زیادبوونی جووڵەی ئێران لە عێراق و مەترسییەکانی و چەکداماڵینى حەشدى شەعبی، هۆشداری دایە عادل عەبدۆلمەهدى و بەرهەم ساڵح.