TR KU SO
FB X
Cîhan

١٦ هەزار خۆبەخشی بەیانی ڕوویان لە ئۆکراینا کردووە

Navas Jan
Admin
📅 03 Mart 2022 20:13

پەیامی کورد... ١٦ هەزار خۆبەخشی بەیانی ڕوویان لە ئۆکراینا کردووە

یەکەم کاروانی خۆبەخشانی بیانی دەگەنە ئۆکراینا و ژمارەیان دەگاتە هەزاران شەڕکەر، وەک ئەوەی سەرۆکی ئۆکراینا باسیدەکات، دەشڵێت، بەرگریی سوپای وڵاتەکەی ڕووسیا ناچارکردووە بە گۆڕینی ستراتیژی سەربازی.

کەمێک لەمەوبەر ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا وتارێکی پێشکەشکرد، بەوتەی خۆی، بەهۆی ئەو دانبەخۆداگرتن و بەرگرییەی بەرامبەر هێرشەکانی سوپای ڕووسیا نیشانیان داوە، «ڕووسیای دوژمن ستراتیژی سەربازیی گۆڕیوە»، وتی، «ڕووسیا ئاو و کارەبا لە هاوڵاتییانی مەدەنی دەبڕێت و ڕێگە نادات خۆراک و دەرمانیان پێبگات».

زیلینسکی دەشڵێت، پارێزگاری لە پلانەکانی بەرگری دەکەن و «ڕووسیای دوژمنیش هیچ پێشکەوتنێکی ستراتیژیی بەدینەهێناوە»، هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ڕووسیا باجی هەموو کارەکانی لە ئۆکراینا دەدات.

سەرۆکی ئۆکراینا باسیشی لە گەیشتنی ئەو کەسانە کرد، کە خۆبەخشانە دەیانەوێت بچنە ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکە، ئاشکرای کرد، وەکوو کاروانی یەکەم پێشوازی لە 16 هەزار خۆبەخشی بیانی دەکەن کە «دەیانەوێت بەرگری لە ئازادیی ئۆکراینا و گەلەکەی بکەن».

Paylas: