TR KU SO
FB X
Cîhan

بەلجیکا پاڵپشتیکردنی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیاند

Arsalan
Editor
📅 11 Haziran 2024 21:12

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، ھاژا لاھبیب رایگەیاند، "پاڵپشتی لەو بڕیارە دەکەین کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ ئاگربەست لە غەززە، پەسەند کراوە".
بەلجیکا پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ ئاگربەست لە غەززە، پەسەند کراوە، ڕایگەیاند و داواشی کرد کە بڕیارەکە بەپەلە جێبەجێ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، ھاژا لاھبیب لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "پاڵپشتی لەو بڕیارە دەکەین کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ ئاگربەست لە غەززە، پەسەند کراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەلجیکا داوا دەکات، بەپەلە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بۆ ئاگربەست لە غەززە جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەش كردووە کە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بەرەو ئاشتی لە ناوچەکە.

Paylas: