حزبۆڵڵا زۆر بە جێددی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و هۆشداری دەدات
حزبۆڵڵای لۆبنان بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی ویدیۆیی هۆشداری دایە ئیسرائیل لە ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر لۆبنان .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بزووتنەوەی حزبۆڵڵای لۆبنان بە بلاو کردنەوەی پەیامێکی ویدیۆیی بە ئیسرائیل سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر لۆبنان هۆشداری دا .
لەم پەیامە ویدیۆیەدا کە بە ناوی " ئەگەر بێت و زیادەڕەوی بکەن ، پەشیمان دەبنەوە " و بە ژێرنووسی عێبری بڵاو کراوەتەوە ، هەندێک بەش لە قسەکانی " سەید حەسەن نصرالله " سکرتێری گشتی حزبۆڵڵا هاوردراوە کە هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر لۆبنان .
" سەید حەسەن نصرالله " لەو قسانەدا جەخت دەکاتەوە کە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لۆبنان لەگەڵ ووڵامێکی زۆر بەهێزی حزبۆڵڵا ڕووبەڕوو دەبێتەوە .
سکرتێری گشتی حزبۆڵڵا لەم قسانەدا دەڵێ : هەر جۆرە هێرش کردنێک ، هێرشی ئاسمانی و بۆمبارانی لۆبنان بە فەرمی و سەر سەختانە ووڵام دەدەینەوە .
هەروەها هەر لەم گرتە ویدیۆیەدا وێنەی هەندێک لە دام و دەزگای گرینگی ئیسرائیل وەکوو دام و دەزگای ناوەکی و بنکەی سەربازی ئەم ووڵاتە نیشان دەدرێت و میلیشیاکانی حزبۆڵڵا لە حاڵی نیشانە گرتنن بەرەو ئامانجەکانی ئیسرائیل .