TR KU SO
FB X
Cîhan

خنکانی ١١ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای سپیی ناوەڕاست

Navas Jan
Admin
📅 12 Ekim 2020 16:26

پەیامی کورد ... خنکانی ١١ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای سپیی ناوەڕاست

 

لانیکەم ١١ کۆچبەری ئەفریقی لە دەریای سپیی ناوەڕاست و لە ئاوەکانی دوورگەی "سەفاقس"ی توونس خنکاون.

 

ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە شەوی ڕابردوو گاردی ئەمنی لە ئاوەکانی کەناری توونس توانیویانە تەرمی هەشت ژن و سێ منداڵ لە ئاوەکانی نزیک دووگەری سەفاقس دەربهێنن کە هەموویان کۆچبەری ئەفریقی بوون.

 

بە گوتەی بەرپرسانی پۆلیسی توونس نزیکەی ٣٠ کەس سواری بەلەمێک بوون کە بڕیار بووە بیانگەیەنێتە دوورگەی "لامپدۆزا"ی باشووری ئیتالیا کەلە ئاوەکانی توونسدا نوقم بوون و تەرمی ١١ کەسیان دۆزراوەتەوە و هێشتا چارەنووسی ئەوانی دیکە دیار نییە.

Paylas: