TR KU SO
FB X
Kurdistan

خنکانی ۴۳ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریانی ناوەڕاست

Navas Jan
Admin
📅 21 Ocak 2021 15:38

پەیامی کورد ... خنکانی ۴۳ کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریانی ناوەڕاست

 

لە ئەنجامی نقومبونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست، ٤٣ نایاسایی گیانیان لەدەستدا.

 

 

 رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، رۆژێ سێ شەممەی رابردوو ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەلەمێکی کۆچبەران کە لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕیکەوتبو، لەبەر تێکچونی کەشوهەوا ژێر ئاو کەوتوە و لە ئەنجامدا ٤٣ کۆچبەری نایاسایی گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، ١٠ کەس لەو کۆچبەرانە، بەلەمەکەیان لەلایەن هێزی پاراستنی کەناراوەکانی لیبیا رزگارکراوە.

 

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکراشیکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی لەو بەلەمەدا بوون کۆچبەری وڵاتی ئەفریقا بوون.

Paylas: