TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێژەی قوربانیان کرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە هەڵکشانە .

سارا
Yazar
📅 17 Şubat 2020 16:14

پەیامی کورد    ...   ڕێژەی قوربانیان کرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە هەڵکشانە .

لەپاش ئەوەی دو رۆژ لەسەر یەک ژمارەی حاڵەتەکانی مردن و گیان لە دەستدان بە ڤیرووسی کرۆنا بە بەراورد بە رۆژەکانی پێشوتری ئەم مانگە کەمیکرد، ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە ژمارەی حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا لەچین بەرزبوەوە، کە تا ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە ٢هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ یەکشەممە لەناوچەی هۆبی لەشاری وهان کە ناوەندی بڵاوبونەوەی ڤیرووسی کرۆنا بوون تەنها ١٠٠ حاڵەتی مردن بەو ڤیرووسە تۆمارکرا، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە ئەو ژمارەیە بەرزبوەوە بۆ ١٣٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان، واتا بەڕێژەی زیاتر لە لەسەدا 5 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لەسەدا ٩٠ی حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون شاری وهانن، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی  ١١ ملیۆن کەس دەبێت، بۆ یەکەمین جار ڤیرووسەکە لەبازارێکی تایبەت بە فڕۆشتنی گیاندارە کێوییەکان لەو شارەوە بڵاوبوەوە.
بەرپرسانی تەندرووستی چین رایانگەیاندوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی تووشبووی ڤیرووسی کرۆنا لە ووڵاتەکە گەیشتوەتە زیاتر لە ٧٠ هەزار و ٧٠٠ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٢ هەزار کەس.
لە دەرەوەی چین ٥٠٠ حاڵەتی تووشبوو بە ڤیرووسی کرۆنا لەنزیکەی ٣٠ ووڵات تۆمارکراوە، لەگەڵ پێنج حاڵەتی گیان لە دەستدان بەو ڤیرووسە.

Paylas: