TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەڵمانیا: لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٩٠٠ تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 26 Ocak 2021 16:47

پەیامی کورد ... ئەڵمانیا: لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٩٠٠ تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی توشبووان و مردن بەکۆرۆنا لەئەڵمانیا بەرزبووەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٠٣  توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کۆی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٢ هەزار و ٩٩٠ کەس بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی  لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٩٠٣  توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

بەمەبەستی رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش، لە ١٦ی مانگی رابردوەوە رێکاری توندی خۆپارێزی لەو وڵاتە و بەتایبەت لە شوێنە گشتییەکان گیراوەتەبەر.

 

Paylas: