TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا/ لە ڕۆژێکدا زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

Navas Jan
Admin
📅 10 Aralık 2020 15:00

پەیامی کورد ... ئەمریکا/ لە ڕۆژێکدا زیاتر لە سێ هەزار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردو ٣١١٢ توشبووی کۆرۆنا لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەرزترین رێژەی گیان لەدەستدانە بەو پەتایە کەلەرۆژێکدا تۆمارکرابێت.

 

زانکۆی "The Johns Hopkins"ـی ئەمریکی دواین ئاماری تایبەت بە توشبوان و مردنی بەڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان تائەمڕۆ 15 ملیۆن و 396 هەزار کەس لەئەمریکا توشی کۆرۆنا بوون و 289 هەزار کەسیش بەهۆی کاریگەری پەتاکە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٠٦ هەزار و ٦٨٨ توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و  ٣١١٢ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: