TR KU SO
FB X
Cîhan

كورتهێنانی بودجەی توركیا هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕ کرد

Navas Jan
Admin
📅 11 Nisan 2023 18:00

پەیامی کورد... كورتهێنانی بودجەی توركیا هەشت ملیار دۆلاری تێپەڕ کرد


بەهۆی قەیرانی داراییەوە، توركیا هەموو مانگێك كورتهێنانی لە بودجەكەیدا هەیە، ئەمەش كاریگەریی خراپی كردووەتە سەر ڕەوشی ئابووریی هاووڵاتی. تەنیا لە مانگی شوباتی 2023دا، كورتهێنانی بودجەی توركیا هەشت ملیار و 783 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە.

بانكی ناوەندیی توركیا بڵاوی كردەوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، كورتهنانی بودجە هەشت ملیار و 783 ملیار دۆلاری ئەمریكی بووە، ئەمەش بۆ یەكەم جارە لە مێژووی توركیا كورتهێنان بگاتە ئەو ئاستە.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ڕاپرسییەكی لەگەڵ چەندین ئیكۆنۆمیست کردووە و بۆچوونیانی وەرگرتووە لەبارەی كورتهێنانی بودجە لە توركیا، ئەوان پێشبینیی ئەوە دەكەن کە ئەمساڵ كورتهێنانی بودجە بگاتە 45 ملیار دۆلار.

لە لایەكی ترەوە، شارەزایانی ئابووری پێیان وایە، ڕەوشی ئابووری لە توركیا، پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش باش نابێت، هەروەها لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، لە دوای هەڵبژاردنی توركیا زۆر دادەبەزێت.

Paylas: