TR KU SO
FB X
Cîhan

لە بەر خاتری ئەم پیاوەوە ، دەچینە ناو جەنگی جیهانی سێهەمەوە

سارا
Yazar
📅 18 Ağustos 2023 23:39
پەیامی کورد   ...  لە بەر خاتری ئەم پیاوەوە ، دەچینە ناو جەنگی جیهانی سێهەمەوە!

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤ ئامادە دەکات، ڕەخنەی لە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا گرت.

ترامپ، لە سۆشیال میدیای خۆیدا بەناوی Truth Social، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوکردەوە کە قسە دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆیی یەکەدا ترامپ بایدن بە کەسێکی بێسوود و شێت وەسف دەکات و دەڵێت "سیاسەتەکانی هەڕەشە و تۆقاندن، سنووری کراوە، وەزارەتی داد و سیاسەتەکانی FBI. ئەمە کارەساتێکی دەروونی ووڵاتەکەمانە کە دەچێتە دۆزەخەوە". لە بەر خاتری ئەم پیاوەوە بەبێ ئێمە بەبێ هۆکار دەچینە ناو جەنگی جیهانی سێهەمەوە."

Paylas: