Cîhan
لە بەر ئاڵۆزییەکانی عێراق و هەڕەشەکانی ئێران و ئەمریکا ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... دۆخی ئاڵۆزی عیراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، ناتۆ كۆده‌كاته‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ لێكه‌وته‌كانی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بوومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی عیراقه، كه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكای زیادكردوه و بوه‌ته‌هۆی هێنانه‌ئارای چه‌ندین هه‌ڕه‌شه له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات‌دا.
یانس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆش دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتیه‌كه كردووه، داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه به‌په‌له‌یه‌ی كردوه.