TR KU SO
FB X
Cîhan

لێدوانێکی مەترسیداری ترامپ سەبارەت بە کۆرۆنا تووڕەیی پزیشکان بە دوای خۆیدا دێنێت

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2020 22:41

پەیامی کورد    ...   لێدوانێکی مەترسیداری ترامپ سەبارەت بە کۆرۆنا تووڕەیی پزیشکان بە دوای خۆیدا دێنێت

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە كۆبوونەوەیەكی فەرمیدا ووتبووی، دەكرێت لە بڕی دەرمان مادە پاككەرەوەكان وەك دەرزی بۆ تووشبوان بەكاربهێنرێت، ئەو لێدوانە كاردانەوەی تووندی پزیشكیانی لێكەوتەوە.
ژمارەیەك لە پزیشكانی ئەمریكا و ئەورووپای باسیان لەوەكردووە، ئەو ماددانەی بۆ تەعقیم بەكاردەهێنرێن، ئەگەر بچنە لەشی مرۆڤەوە دەبنە هۆی مردن یان زیانپێگەیاندنی زۆر و نابێت هیچ كەسێك گوێ بۆ ئەو پێشنیازە نازانستیەی دۆناڵد ترامپ بگرێت.
ڤین گۆپتا پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ بە بی بی سی ووتووە، بەكارهێنانی پاككەرەوەكان لە بڕی دەرمان كارێكی ناپەرپرسیارانەیە و ئەگەری ئەوە هەیە ببێتە هۆی درووستبوونی كارەساتێكی گەورە.
هاوكات پزیشكان هۆشداریشیان داوە لەوەی كە تەنانەت بەركەوتنی ئەو مادە پاككەرەوانە لەگەڵ پێست و چاوی مرۆڤەكان زیانی زۆری بەدواوەیە.

Paylas: