TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا

Navas Jan
Admin
📅 17 Mayıs 2022 19:03

پەیامی کورد... لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا

هێرشی مووشەکیی کرایە سەر بنکەی سەربازیی شەدادی لە پارێزگای حەسەکە خۆرهەڵاتی سووریا کە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرکراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەکان لەو ناوچانەی کە گرووپە چەکدارە بیانییەکان لە دێرازۆر جێگیرکراون و ئێران پاڵپشتییان دەکات، سێ هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر دەورووبەری ئەو بنکە سەربازییەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە قەزای شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە جێگیرکراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بنکە سەربازییەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.

هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە نۆی نیساندا ڕایگەیاند کە لە حەوتی نیساندا، هێرشی مووشەکیی کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی سووریا و بە هۆییەوە چوار سەرباز برینداربوون.

شایەنی باسە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جۆن کیربی ئاماژەی بەوە کردبوو کە هێشتا دیار نییە کام لایەن هێرشەکەی ئەنجام داوە، بەڵام لەو هێرشانە دەچێت کە پێشتر ئەو ڕێکخراوانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات ئەنجامیان داوە لە هێرشەکاندا.

Paylas: