TR KU SO
FB X
Cîhan

لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد

Navas Jan
Admin
📅 27 Haziran 2023 14:34

پەیامی کورد... لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد


لیرەی توركی دابەزینێكی بێ پێشینەی تۆماركرد لە 26.10 بەرامبەر دۆلار لە بەیانی ئەمڕۆدا.

دابەزینەكە دوای ئەوە هات بەرپرسان و شارەزایانی بانك رایانگەیاند، بانكی ناوەندی بەكارهێنانی یەدەگی بۆ پاڵپشتی دراوی توركی راوەستاندووە، وەك ئەوەی رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە.

دواتر لیرە بەرزبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد و گەیشتە 26.05 بەرامبەر دۆلار، بەبێ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ كە بیگەیەنێتە ئاستی داخستنی رۆژی پێشتر.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی 28%ی بەهاكەی لەدەستداوە، بەپێی ئاژانسەكە.

سەرەڕای ئەو گۆڕانكارییە گەورەیەی بەسەر سیاسەتی بانكی ناوەندیی توركیادا هات لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە بەرزكردنەوەی نرخی سوود بۆ 15% بۆ یەكەمجار لە ئاڤاری 2021ەوە، بەڵام ئەو هەنگاوە كاریگەریی گەورەی لەسەر نرخی دراوە توركییەكە نەكرد.

Paylas: