Cîhan
له هێرشێكی چه‌كداریدا 10 پۆلیس لە پاکستان كوژران
پەیامی کورد... له هێرشێكی چه‌كداریدا 10 پۆلیس لە پاکستان كوژران
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی 2ی 2024، له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكووری وڵاتی پاكستان، 10 پۆلیس كوژران.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ئاختار حه‌یات غاندابور، فه‌رمانده‌ی پۆلیس له پاكستان، بۆ ئاژانسی (فرانس پڕیس) ڕایگه‌یاندووه كه زیاتر له 30 تیرۆریست له سێ لاوه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له باكووری پاكستان و پاشان شه‌ڕه ته‌قه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك له‌نێوان ئه‌و تیرۆریستانه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوو.
هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای پۆلیسی ئه‌و وڵاته ئاشكرای كرد، چه‌كداره‌كان هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی دێرا ئیسماعیل خان، له باكووری پاكستان، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه لانی كه‌م 10 پۆلیس كوژران.