فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌گه‌وره تیرۆرستانی داعشی لەو شارە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌گه‌وره تیرۆرستانی داعشی له‌شاری كه‌ركووك راگه‌یاند.به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك، له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تداو به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌قید روكن عه‌مار عه‌بدۆلزه‌هره حسێنی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی دوی تایبه‌تی كه‌ركووك، یه‌كێك له‌تیرۆرستانی داعشیان ده‌ستگیركردوه كه یه‌كێك بوه له‌سه‌ركرده‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش".
له‌و راگه‌یندراوه‌دا ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو،"ئه‌و تیرۆرسته‌ی ده‌ستگیركراوه یه‌كێك بوه له‌كه‌سایه‌تیه جیهانیه‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه سنووریه‌كانی كه‌ركووك به‌رده‌وام جموجۆڵیان هه‌یه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چه‌ندین ئۆپراسیۆنیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه به‌ته‌واوی جموجۆڵه‌كانیان بنبڕ بكرێت.