ئیلهان عۆمەر ووڵامی ترامپ دەداتەوە
پەیامی کورد ... ئیلهان عۆمەر ووڵامی ترامپ دەداتەوە " سەرۆککۆماری کەسێکی ڕەگەزپەرەستە "
نوێنەری موسڵمانانی کۆنگرەی ئەمریکا ووڵامی ووتە ڕەگەزپەرەستانەکانی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ەوە ئیلهان عۆەمر لە ووڵامی ووتەکانی ترامپدا لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا ئەوی بە کەسێکی ڕەگەزپەرست ناو برد .
ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردنی و لەگەل هەوادارانی خۆی هێرشی کردووەتە سەر ئیلهان عۆمەر و ڕاێگەیاندبوو کە ئەو ئەمریکی نییە . عۆمەر لە کاتی منداڵیدا لە ووڵاتی سۆماڵی بووەتە پەنابەری ئەمریکا و بۆ ئەو ووڵاتە کۆچی کردووە . ئێستا عۆمەر کە نوێنەری دیمۆکراتی کۆنگرەی ئەمریکایە ترامپ بە ڕەگەزپەرەست ناو دەبات کە خەریکی بڵاو کردنەوەی نەخۆشی ڕق و کینەیە کە دژبەری هەر کۆچبەرێکە کە هاوشێوەی منە ، ئەو خەریکی پەمدانی ترسەکانی خەڵکی ئەمریکایە .
ئەمە لا حاڵیکدایە کە ترامپ بارەها هێرشی کردووەتە سەر دوو نوێنەری موسڵمانانی کۆنگرەی ئەمریکا و لە دژی ئەوان ووشە و قسەی ناخۆش و ڕەگەزپەرەستانانەی بەکار هێناوە . ئەو لە پیسیلڤانیا هێرشی کردووەتە سەر ئیلهان و ووتوویەتی : ئەو بە ئێمە دەڵێ ووڵاتەکەمان چۆن و بە چ شێوەیەک ئیدارە بکەین . تۆ لە کوێوە هاتووی و لە ووڵاتەکەی خۆی چیت دەکرد ؟
دوای ئەمەش ئیلهان قسەکانی ترامپ شەرمەزاری ناو دەبات و ووتوویەتی هەڵبژاردنی ٣ی نۆڤەمبەر دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ووڵامێکی ددان شکێنە بۆ ترامپ.