TR KU SO
FB X
Cîhan

مێرکل ووڵامی داوەتەکەی ترامپ دەداتەوە

سارا
Yazar
📅 30 Mayıs 2020 14:34

پەیامی کورد     ...    مێرکل ووڵامی داوەتەکەی ترامپ دەداتەوە 

گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا داوەتەکەی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکانی گرووپی ٧ ی ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی ئانگێللا مێرکل جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە کە ئەو لەە دانیشتنی مانگی جوون ی گرووپی ٧ لە ئەمریکا بەشداری ناکات ووتی : ڕەت کردنەوەی ئەم سەفەرە بە هۆی قەرەنتینەی کۆرۆنایی یەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ هۆکارێکی دیکەی نییە .

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە  ، بەرپا کردنی دانیشتنەکانی گرووپی پیشەسازی لە ئەمریکا دەتوانێ باشترین نموونە بۆ کرانەوەی کارەکان بێت بەڵام دەفتەری گەورە بەرپرسی ئاڵمانیا لە ئەمریکا بۆ ئامادەنەبوونی ئانگێللا مێرکل داوای لێبۆردنی کرد . ستیفن زیبێرت ، ووتەبێژی مێرکل ووتی گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بەردەوام دۆخی پەیوەندیدار بە گشتگیری کۆرۆنا چاودێری دەکات .

Paylas: