TR KU SO
FB X
Cîhan

ئامادەبوونی کەشتییە چینییەکان لە ئاوەکانی ئێران بە درۆ دەخرێتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Haziran 2020 14:05

پەیامی کورد    ...   ئامادەبوونی کەشتییە چینییەکان لە ئاوەکانی ئێران بە درۆ دەخرێتەوە .

بەرپرسی  ڕێکخراوی شیلاتی ئێران بەو ڤیدیۆیانەی کەدەربارەی کەشتییە چینییەکان لە ناو ئاوەکانی ئێران ئامادەییان هەبوو و هەروەها بە میلیۆنان ماسی یان ڕاو کردوە کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک نەبی اڵلە خوون میرزایی ، جێگری وەزیری جیهادی کشت و کاڵ و بەرپرسی ڕێکخراوی شیلاتی ئێران دەربارەی ئامادەبوونی کەشتییە چینییەکان لە ناو ئاوەکانی ئەم ووڵاتە و ئەو ڤیدیۆیانەی کە لەم دواییانە لە بواری گرتنی ماسی بە شۆکی کارەبایی لە زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە ، ڕایگەیاند : ئەو ڤیدیۆیەی کە لەمبارەوە بڵاو کراوەتەوە بە گرینگیدان بە جۆری کەشتی و ماسییەکان کە لەوێدا نەمایش دەکرێت لە سنووری ئاوی خاکی ئێمە دا نییە .

هەروەها ووتی : شتێک بە ناوی کەشتیگەلی چینی لە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران دا بوونی نییە و لە ناوخۆی ئێراندا بەڵگەی ئیزن بە کەشتی گەلی دەرەکی بۆ گرتنی ماسی نەدراوە . کەشتی یە چینییەکان هەڵەیەکی بەکارهاتووە کە دەبێت سەرەڕاست بکرێتەوە .

خوون میرزایی هەروەها ووتی : هیزی دەرایی سوپای پاسداران و ئەرتەش پارێزگاری لە ئاوەکانی سنووری ئێران دەکەن و لە ئەگەری ئەوەی کەشتی گەلی دەرەکی بیانەوێت بێنە ناو سنووری ئاوی ئێمەوە ئەوە لەگەڵیان بەرەوڕوو دەبنەوە هەر بۆیە دەربارەی ئەو شتیەی کە بوونی نییە ، هیچ ڕاوبۆچوونێکمان نییە .

 

Paylas: