Cîhan
میدیاکانی عێراق : عەممار حەکیم لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی عراقییوون پێشوازیان لە زەریف کرد
پەەیامی کورد ... میدیاکانی عێراق : عەممار حەکیم لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی عراقییوون پێشوازیان لە زەریف کرد .
ئاژانسی هەواڵی بەغداد الیوم ئەمڕۆ یەکشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕایانگەیاند : عەممار حەکیم ڕابەری ڕەوتی نەتەوەیی الحکمەی عێراق لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی تازە دەمەزراوی عراقییوون پێشوازیان لە موحەمەد زەریف کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند : ڕابەری ڕەوتی الحکمە بە ئامادەبوونی شاندی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی عراقییوون پێشوازی لە موحەمەد جەواد زەریف و شاندی هاوڕای کرد دواتریش لەگەل بەرهەم ساڵح چاوپێکەتنیان ئەنجام داوە .