مافی مرۆڤی عێراق: ١٣٠ كه‌س له ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه
پەیامی کورد … مافی مرۆڤی عێراق: ١٣٠ كه‌س له ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ١٣٠ كه‌س.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڕوداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن خه‌تیب” گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته ١٣٠ كه‌س.
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ژماره‌یه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی مافی مرۆڤه‌وه، میدیا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد له‌باره‌ی هه‌مان ڕوداو كه باسی له مردنی ٨٢ كه‌س ده‌كرد له‌و ڕوداوه‌دا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یه‌كیان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانیان مابوونه‌وه.
پاش ڕوداوهكهش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای له كاره‌كانیان دوورخسته‌وه، كه وه‌زیری ته‌ندروستیشیان تێدا بوو.