Cîhan
میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بە فەرمی خرانە سەر لیستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق
به‌بڕیارێکی فەرمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی خراونەتە سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی خستە سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
به‌گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی عه‌بادی، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌مان ماف‌و ئیمتیازی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و سه‌ربازانی سوپای عێراقیان ده‌بێت، هاوكات ده‌توانن له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی عێراق وه‌ك هێزی ئه‌منی فه‌رمی درێژه به‌خوێندن بده‌ن.
حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای هاتنی داعش بۆ عێراق‌و له‌پاش فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق دروستبوو.