TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمەریكا بە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار هاوكاریی ئۆكراینا دەكات

Navas Jan
Admin
📅 28 Şubat 2023 20:20

پەیامی کورد... ئەمەریكا بە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار هاوكاریی ئۆكراینا دەكات

وەزیری ئابووری و دارایی ئەمەریكا لە سەردانەكەی بۆ كێیڤی پایەتەختی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت بە یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، هاوكاریی ئۆكراینامان كردووە تا بتوانێ لەم قۆناغەی جەنگدا كە رووسیا بەسەری سەپاندووە، خزمەتگوزارییە بنچینەییەكان بۆ هاووڵاتییانی جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ سێشەممە پێگەی عەرەبیە بڵاوی كردۆتەوە كە وەزیری ئابووری و دارایی ئەمەریكا جانیت یلین ڕایگەیاندوە: بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆی دارایی لەسەر كێیڤ دروست نەبێت، بڕی یەك ملیار و 200 ملیۆن دۆلارمان گەیاندە ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو: هاوكاریكردنی دارایی و ئابووریی ئۆكراینا وەڵامدانەوەی ئەو جەنگەیە كە ڕووسیا بەسەر ئۆكراینای سەپاندووە، بەلای كەمەوە بتوانین ئەو پاڵەپەستۆ قورسەی ئابووری لەسەر ئەو وڵاتە هەیە، سووكی بكەینەوە.

ڕوونیشی كردەوە: كە حكوومەتی ئۆكراینا دەتوانێ بەو بڕە پارەیە، خزمەتگوزارییە بنچینەییەكان بەڕێوە ببات و لەگەڵیدا بتوانێ مووچەی مامۆستایان و كارمەندانی بواری بەرگریی شارستانی بدات. ئەوەیش بە یەكەمین وەجبەی هاوكاری هەژمار دەكرێت كە لە قۆناغەكانی تردا زیاتر لە 10 ملیار بۆ ئەو وڵاتە ئامادە كراوە.

یلین دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی ئاماژەی بەوەدا: كە لە ساڵی 2022دا ئەمەریكا زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری وەك هاوكاری بۆ بوارەكانی تەناهی و مرۆیی دابین كردووە، هاوكات پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر هاوبەش و هاوپەیمانانی كە هاوكاریی زیاتری ئۆكراینا بكەن.

شایەنی باسە جەنگی رووسیا لە دژی ئۆكراینا كە لە 24ی شوباتی 2022 دەستی پێ كرد، بەهۆیەوە هەزاران كوژراو و برینداری لە هەردوولا لێ كەوتووەتەوە، بەهۆیەوە ملیۆنان ئۆكراینیش ئاوارە بوون و شوێنەكانیان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێهێشتووە، هاوكات ئەمەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان بەسەر رووسیادا سەپاندووە و لە هەمان كاتیشدا بە چەك و كەلوپەلی سەربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا دەكەن.

 

Paylas: