مێرکڵ پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مێرکڵ پەیامێکی هۆشداری بڵاو دەکاتەوە
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئاڵمانیا لەبارەی ڤیرووسی کۆرۆناوە هۆشداری دایە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی و رایگەیاند، ئەو پەتایە لەوەرزی زستاندا رێژەی بڵاوبوونەوەی زیاددەکات.
بەگوێرەی میدیاکانی ئاڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئاڵمانیا رایگەیاند، لەوەرزی نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا ڤیرووسەکە بەشێوەیەکی جیاواز رەفتاردەکات و زۆرتر بڵاودەبێتەوە.
لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راوێژکاری ئاڵمانیا راشیگەیاند، نابێت رێگە بدەین بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە سیستەمی تەندرووستی ەوڵاتەکەمان بشێوێنێت.
راوێژکاری ئاڵمانیا راشیگەیاندوە، لەماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، ژمارەی ئەو کەسانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە بوەتە دوو هێندە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، مێرکڵ وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، بڕیاری قەدەغەکردنی لەچەند ناوچەیەک راگەیاند و داخستنی چێشتخانە، یانە و شوێنە گشتییەکانیشی کردە بەشێک لەبڕیارەکە.