ژمارەی گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە ١١٤ کەس
پەیامی کورد ... ژمارەی گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە ١١٤ کەس
وەزارەتی ناوخۆی توركیاڕایگەیاند لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەكانی ئیزمیر بەهۆی بوومەلەزەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەست داوە، بۆ ١١٤ كەس بەرز بووەتەوە هاوکات هەزار و ٣٥ کەسیش بریندار بوون.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بە پشتبەستن بە زانیارییەكانی وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، جگە لەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ١١٤ بەرز بووەتەوە، ١٣٧ كەسی تریش بە سەختی بریندار بوون و لەژێر چاودێری پزیشكدان.
بەم پێیە هەتا ئێستا ١١٤ گیانیان لەدەست داوە و هەزار و ٣٥ کەس بریندار بوون و ٨٩٨ بریندار نێردراونەتەوە ماڵەوە و ١٣٧ كەسیش لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.
ڕێکەوتی ٣٠ی١٠ی٢٠٢٠ بوومەلەرزەیەك بە پلەی ٦.٦ رێختەر لە شاری ئیزمیری توركیای دا و بەو هۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانی و زیانە مادییەكانیش تاكوو ئێستا نەخەمڵێندراوە.