TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی کوژراوانی هاووڵاتییانمان هەر دێت و زیاتر دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 09 Ekim 2023 16:05

پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی هاووڵاتییانمان هەر دێت و زیاتر دەبێت


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ڕێژەی کوژراوانی ئیسرائیل بەردەوام لە زیادبووندایە، لەبەر ئەوەی برینی بریندارەکان زۆر قووڵە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/19/2023، جاناتان کانریکوس، گوتەبێژی هێزە بەرگرییەکانی ئیسرائیل لە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاندووە: ''ئەم ڕۆژانە خراپترین ڕۆژانی مێژووی ئیسرائیلن. تا ئێستا ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە یەک کاتدا نەکوژراون.''

جاناتان هێرشەکەی یازدەی سپتامبری 2001 بۆ سەر ئەمریکا و ئەم هێرشەی کراوەتە سەر ئیسرائیل وەکوو یەک لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: ''بە هێرشە ئاسمانییەکانمان ژێرخانی حەماس دەکەینە ئامانج و زەبرێکی سەختی لێ دەدەین.''

سوپای ئیسرائیل لە ماوەی یەک شەوی ڕابردوودا زیاتر لە 500 جار هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر کەرتی غەزە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی وەزارتی تەندروستیی ئیسرائیل و غەزە بڵاویان دەکەنەوە، تا ئیستا زیاتر لە هەزار و 500 کەس لە هەردوولا کوژراون و هەزاران کەس بریندار بوون و سەدان کەسیش بێسەروشوێنن.

جێگەی باسە، پاش هێرشەكەی حەماس بۆ سەر كەرتی غەزە، چەندان وڵات سەركۆنەی هێرشەكانیان كرد و هاوسۆزیی خۆیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە 7/10/2023، چەكدارانی حەماس بە هەزاران مووشەك هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و پاشان چوونە نێو كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوونی دەوروبەری غەزە و ئیسرائیلیش وەڵامی هێرشەكەی دایەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

Paylas: