TR KU SO
FB X
Cîhan

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٢٣هەزار و ٢٠٠ کەس تێپەڕی

Navas Jan
Admin
📅 09 Ocak 2024 22:41

پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٢٣هەزار و ٢٠٠ کەس تێپەڕی

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 23 هەزار و 210 کەسی تێپەڕاند و حەماسیش داوا لە وڵاتانی موسڵمان دەکات چەکدارەکانیان پڕچەک بکەن.

بزوتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە کوژراون، 23 هەزار و 210 کەسیان تێپەڕاند و 59 هەزار و 167 کەسی دیکەش بریندارن.

ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماسیش رایگەیاند، وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسرائیل چەک رەوانەی ئەو وڵاتە دەکەن، ئێستاش کاتی ئەوەیە وڵاتانی موسڵمانیش چەکدارانی بزوتنەوەی حەماس پڕچەک بکەن، چونکە شەڕەکە بەتەنیا شەڕی فەڵەستین نییە.

 

Paylas: