یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بیلاڕوسەوە گه‌ڕانه‌وه به‌غدا
پەیامی کورد … یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بیلاڕوسەوە گه‌ڕانه‌وه به‌غدا
دوابه‌دوای رێكه‌وتنی نێوان عێراق و بیلاڕوسیا، ئه‌م شه‌و یه‌كه‌م كاروانی کۆچبەرانی عێراقی لەو وڵاته گەیشتنەوە بەغداد و، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییهشیان له‌گه‌ڵ بوو، كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر سنوری بیلاڕوس و لیتوانیا گیانی لە دەستدا.
ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ٢٤٠ ھاوڵاتی عێراقی، کە لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە بۆ بەغداد و، ئەمه‌ش یەکەم کاروانی گەڕانەوەی کۆچبەرانی عێراقییە لە بیلاڕوسەوە بۆ عێراق.
هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی ئاماژەی بەوەشکردووه، لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە تەرمی ئەو ھاوڵاتییە عێراقیەشیان گەڕاندۆتەوە، کە ھەفتەی رابردوو لەسەر سنووری بیلاڕوس و لیتوانیا گیانی لە دەستدا.
جێگه‌ی باسه، بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی عێراق بۆ کاروباری کۆچبەران، زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ عێراقی لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و لیتوانیا گیریانخواردووەو، لە کەمپەکاندا لە رەوشێکی خراپ‌دا دەژین.