موستەفا کازمی داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات
پەیامی کورد ... موستەفا کازمی داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ده‌ڵێت، ناوبراو داوایكردووه ئه‌مریكا له عیراق بمێنێته‌وه، به گه‌شبینیشه‌وه له هه‌نگاو و ڕه‌فتاره‌كانی كازمی ده‌ڕوانێت.
دوێنێ سێشه‌ممه ژه‌نڕاڵ كینیس مەكێنزی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ موسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبوه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه، مەكێنزی به ڕۆژنامه‌ی واشینتۆن پۆستی راگه‌یاندووه، له عیراق خواستێكی به‌په‌له بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نییه و عیراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا بمێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت، موسته‌فا كازمی پێی خستوه‌ته كێڵگه‌یه‌كی مین، بۆیه مەكێنزی پێی وایه پێویسته ووڵاته‌كه‌ی هاوكاری ناوبراو بكات، ئاشكراشیكرد، بۆ ڕزگاربوون له‌و مه‌ترسییه، كازمی داوای مانه‌وه‌ی ئه‌مریكای كردووه.
مەكێنزی راشیگه‌یاندووه، كازمی هه‌وڵ ده‌دات باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت ئه‌مریكا بگاته ئه‌نجامێكی شیاو له‌گه‌ڵ كازمی دا بۆ به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا به گه‌شبینیشه‌وه له هه‌نگاو و ڕه‌فتاره‌كانی مسته‌فا كازمی ده‌ڕوانێت.