TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا پێگەی یەکەمی ووڵاتانی جیهانی لە بواری زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد

سارا
Yazar
📅 27 Mart 2020 13:45

پەیامی کورد     ...    ئەمریکا پێگەی یەکەمی ووڵاتانی جیهانی لە بواری زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرد. 

ژمارەی تووشبووانی ئەمریکا  لە ئێستادا گەیشتە زیاتر لە ٨٥.٤ هەزار  و بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لەو ووڵاتە لە چاو ٨١.٣ هەزار تووشبووان چینی تێپەڕاند. هەر بۆیە لەم بابەتەدا ئەمریکا بە پێش ئیتاڵیا و چین کەوتووە
دەزگا تەندرووستییەکانی ئەمریکا لە چوار کاتژمێری رابردوودا، ١٣ هەزار و ٣٥٥ حاڵەتی نوێی هەڵگرانی کۆرۆنایان تۆمار کرد، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان لەو ووڵاتە گەیشتە ٨٢ هەزار و ١٦  تووشبوو.سەدا ٢٥ی تووشبووانی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌ ویلایه‌تی نیویۆرك تۆماركراوه‌و زۆرترین زیانه‌كانی ئه‌و ڤیرووسه‌ به‌ر وولایه‌ته‌كه‌ كه‌وتوه‌، کۆی گشتی تووشبووان لە نیۆیۆرک ٣٧ هەزار و ٧٣٨ کەسە.
لە ئێستادا ئەمریکا بەیەکەم ووڵاتی جهان دادەنرێت بۆ تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتە و چین لە ریزبەندی دووەمدایە.

Paylas: