Cîhan
ئەمریکا سزای بە سەر شەش کەسایەتی نزیک لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد سەپاند
پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای بە سەر شەش کەسایەتی نزیک لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد سەپاند
وڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەش کەسایەتی کە پەیوەندییان لە گەڵ ڕێژیمی بەشار ئەسەد هەیە لەلایەن ئەو وڵاتەوە سزایان بەسەردا سەپاوە.
رۆیتەرز بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە سزای بە سەر شەش کەسی پەیوەندیدار بە سووریادا سەپاندووە.
بە پێی هەواڵەكە، لەناو ئەو شەش كەسەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، لۆنا شبل راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری سووریا و محەمەد ساعاتی بەرپرسی باڵای حزبی بەعس لە سووریا بوونیان هەیە.