TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا ... تورکیا دەبێ لەگەڵ گەلی کورد بگاتە تێگەیشتن و ڕێکەوتن

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2018 21:30

سەرۆکی " سی ئای ئەی " داوای لە تورکیا کرد لەگەڵ کورد بگەنە یەک و هەروەها نێوانیان لەگەڵ " پەیەدە " باشتر بکەن .

سەرۆکی " سی ئای ئەی " جینا هاسپێل سەردانی تورکیای کردبوو . سەبارەت بە سەردانی کردنی سەرۆکی سی ئای ئەی بۆ تورکیا نووسەرێکی تورک بە ناوی " سەباحەتین ئۆنکیبار " بابەتێکی نووسی و ووتی : ئەمریکا ٥ شتی لە تورکیا داوا کردووە . هەر بەم پییە ئەمانە شەرت و داواکارییەکانی ئەریکایە لە سەر تورکیا

١ . دەبێ تورکیا سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران خۆی یەکلا بکاتەوە و هاوکاری ئێران نەبێ .

٢ . دەبێ تورکیا لەگەڵ گەلی کورد بگاتە ڕێکەوتن و هەروەها لەگەل " پەیەدە " لە ڕۆژئاوای کوردستان نێوانیان باشتر بکەن .

٣ . دەبێ تورکیا لە ووڵاتی سووریادا لەگەڵ ئێران و رووسیا هاوکاری و یارمەتی نەبێ .

٤ . دەبێ تورکیا چآرەیەک بۆ پڕۆژەی S-400an  بدۆزێتەوە .

٥ . هەروەها دەبێ ووڵاتی تورکیا حوکم دراوانی ئەمریکا لەو ووڵاتە  کە دەست بەسەر کراون ئازاد بکات .

Paylas: