Cîhan
نەخۆشییەکی کەم وێنە کوڕێکی هێندی " گورگ نەما " دەکات
پەیامی کورد ... لالیت پاتیدار ، قوتابی هێندی لە نەخۆشییەکی کەم وێنە ئازار دەکێشێت کە بە " سەندۆرمی گورگ نەما " بە ناو بانگە و هەر بەم هۆیەوە ڕۆخساری داپۆشراوە لە موو .
بە پێی ڕاپۆرتێک لالیت ، کورێکی تەمەن ١٣ سالانە کە بە شێوەی زگماکی تووشی نەخۆشی هایپەرتریکووز " پڕ موویی " یە کە لە حاڵی ئێستادا زانستی پزیشکی توانای چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیەی نییە .
ئەم کوڕە ئیتر بە ڕۆخساری خۆی خووی گرتووە و هاوپۆلەکانیشی لە قوتابخانە خۆشیان دەوێت و ئازاری نادەن بەڵام جاروبار کەسانی نەناس و بێگانە پەردی تێدەگرن و گالتەی پێدەکەن
لالیت دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە پۆلیس و هەموو دز و مافیاکان بەند بکات .