ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی : ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە .
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی : ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە .
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای ڕێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات یەکەمین فڕینی ڕاستەوخۆی تیجاری خەتی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی گەیشتە ئەو ووڵاتە .
ڕۆژنامەی " یەدیعووت ئاحارنووت " ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمین فڕینی ڕاستەخۆی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل نییە بەڵکوو پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ دا بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیران ل ەسەفەرێکی شاراوەدا سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ موحەمەد بن زائید ی وەلی عەهد چاوپێکەوتنی هەبووە
ئەم ڕۆژنامەیە لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا نووسی : " یووسی کۆهێن " سەرۆکی مووساد لەم سەفەرەدا لەگەڵ ناتانیاهوو بووە و موحەمەد بن زائید بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە سەرۆکوەزیران و هاوڕاکانی کردووە .