TR KU SO
FB X
Cîhan

چین ووڵامی ئەنگێللا مێرکل دەداتەوە سەبارەت بە " تاقیگەیی بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا "

سارا
Yazar
📅 21 Nisan 2020 22:15

پەیامی کورد     ...     چین ووڵامی ئەنگێللا مێرکل دەداتەوە سەبارەت بە " تاقیگەیی بوونی ڤیرووسی کۆرۆنا " 

حکومەتی چین ووڵامی داخوازی ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەداتەوە سەبارەت بە راستگۆیی  لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا و "دڵنیایی دەدات لەوەی هەمیشە ڕاستگۆ بوە".
گینگ ژووانگ، ووتەبێژی وەزارەت دەروەی چین ڕایگەیاند : "چین لەسەرەتاوە بەشێوەیەکی شەفاف و ڕاستگۆ لە هەماهەنگیە نێودەوڵەتیەکاندا بوە لە هۆکار و سەرچاوەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و رێگری لەشەنەکردنی".
 ژوانگ ئاماژەشی بەوەدا هەردو حکومەتی بەرلین و پێکەن لە پەیوەندی بەردەوام و تووندوتۆلدان بۆ کاری پێکەوەیی لە تەشەنەی ڤیرووسی کۆرۆنادا.
مێرکڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی" باوەڕم وایە، هەتا حکومەتی چین شەفافتر بێت سەبارەت بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا،زیاتر جیهان دەتوانن لەبارەیەوە بزانن و لێوەی فێرببن".
سەرهەڵدانەوەی بۆچوونی "دەستکردبوونی کۆرۆنا" و ناراستگۆیی چین سەبارەت بەهۆکار و سەرچاوەی بلاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە ، دوای ئەوەدێت سێ رۆژ لەمەوبەر، لێدوانی براوەیەکی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی سەبارەت بە کۆرۆنا دەنگدانەوەی جیهانی لێکەوتەوە و ووتی" کۆرۆنا بەرهەمی تاقیگەیە و چین درووستی کردووە".
 

Paylas: