نەتەوەیەکگرتوەکان: پێنج بۆ حەوت هەزار داعش لە عێراق و سوریا بونیان هەیە
پەیامی کورد... نەتەوەیەکگرتوەکان: پێنج بۆ حەوت هەزار داعش لە عێراق و سوریا بونیان هەیە
نەتەوەیەکگرتوەکان له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایدهكات، داعش پێنج تا حەوت هەزار ئەندامیان لە سنوری عێراق و سوریا هەیە.
نەتەوەیەکگرتوەکان لە راپۆرتێکیدا هۆشداری لە فراوانبونی چالاکییەکانی داعش دەدات و ڕایدهگهیهنێت رێکخستنەکانی داعش لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سوریا و عێراق لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ زیادیان کردوە و چالاکیەکانیان فراوانبوە و ئەمەش هەرەشەیە بۆسەر ئاسایشی ئەو ناوچانە.
ئاماژهی بهوهش كردووه،خۆ رێکخستنەوەی داعش لە سنورەکە و تێکەڵبونی لەگەڵ دانیشتوانەکەی مەترسیی گەڕانەوەی چالاکییەکانیان زیاد کردوە.
ئهوهشی خستۆتهروو، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەژیر دەسەڵاتی هێزەکانى سوریاى دیموکرات "هەسەدە" دایە و نزیکەی 11 هەزار تۆمەتباری داعش دەستگیر کراون و زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەسیان عێراقین و 2000 یان بە رەچەڵەک بیانین.