TR KU SO
FB X
Cîhan

نەتەوەیەکگرتووەکان: سوپای تورکیا رێگە نادات کۆمەک بگەیەنینە خەڵکی عەفرین

نەهرۆ
Editor
📅 31 Mart 2018 20:29

بەوتەی رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، تائێستا سوپای تورکیا رێگەنادات کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی هاووڵاتیانی عەفرین بکەن.

عەلی زەعتەری رێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا ئاشکرایکرد، کە ژمارەی ئاوارەکانی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان گەیشتۆتە (١٨٠) ھەزار کەس.
ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان داواشیکرد، کە کارئاسانی بکرێت بۆ ئەوەی کۆمەک پێگەیەنرێت ئەو خەڵکە لێقەوماوەو بەھانایانەوە بچن.
زەعتەری راشیگەیاندووە، کە تائێستا سوپای تورکیا رێگەنادات کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی هاووڵاتیانی عەفرین بکەن.
ئاشکراشیکرد، کە ژمارەی ئاوارەکانی عەفرین زۆر زیاترن لەژمارەی ئاوارەکانی غۆتەی خۆرھەڵات.

Paylas: