TR KU SO
FB X
Cîhan

گەنجینەکەی چەتەکانی دەریای کاریبی دۆزرایەوە

📅 25 Mayıs 2018 15:11

گەنجینەیەکی دێرین لەژێر دەریای کاریبین دا دۆزراوەتەوە، کە پێدەچێت گەنجینەی کەشتیی ئیسپانیی سان جۆس بێت، ئەو کەشتییەی کە سەرگوزەشتەکەی کراوە بە فیلمی چەتەکانی دەریای کاریبین. بەهای گەنجینەکە بە 17 بۆ 22 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

 

کەشتی سان جۆس، لە ساڵی 1708دا لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە دەریادا نقومکراوە. ئەو کەشتییە کە هەڵگری ئەو گەنجینە بەهادارە بووە، لە ئەمریکاوە بەرەو ئەوروپا گەشتی کردووە، بەڵام لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە کەناراوی کارتاجینای کۆڵۆمبیا تێکشکیندراوە و نقووم بووە. گەنجینەکە پڕییەتی لە ئاڵتون و زمڕوت و خشڵ و بەردی بەناوبانگ و بەنرخ. گەنجینەکە لە قوڵایی 600 مەتری دەریادا لەلایەن

پەیمانگای بەدواداچوونی وودس هۆڵ (Woods Hole)ەوە دۆزراوەتەوە.

سەرەتا سەرەداوی ئەو کەشتییە لە ساڵی 2015دا دۆزرایەوە و لەلایەن ملیاردێرێک بەناوی ڕای دالیۆوە پشتیوانیی ماددی 6000 ڕۆبۆتی ژێر ئاویی کرا بۆ گەڕان بەدوای گەنجینەکەدا.

لە ئێستاشدا پاش دۆزینەوەی گەنجینەکە، دەنگوباسی ئەوە دروست بووە کە ئەیا ئەو گەنجینەیە لە سنووری کۆڵۆمبیادایە یاخود ئیسپانیا و مافی کام وڵاتە کە گەنجینەکە بەدەست بهێنن.

Paylas: