Cîhan
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەداتە هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی
پەیامی کورد ... وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دەداتە هەموو ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانەی کە خزمەتگوزرای ڕادەستی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێران دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هۆشداری دا بە هەموو ئەو کۆمپانیانەی کە بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێران ناو نیشان کراون و خزمەتگوزاریگەلێک وەک ، دەستەبەرکردنی ماڵی و دارایی ، حیجز کردن ، بەدیهێنانی بلیت و دەستەبەرکردنی پارچەی فڕۆکەکان دەدەن کە لەوانەیە بکەونە بەر مەترسی گەمارۆگەلی ئابوورییەوە لە لایەن ئەمریکاوە .